هەڵەبجە

چاودێر بۆ کانە بەردەکان دادەنرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ ئەوەی شێوازی گەیشتن بە کانە بەردەکان و کارکردن تێیدا زیان بە ژینگەی شارەکە نەگەیەنێت، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە فەرمانبەری سەرپەرشتیار بۆ هەر پڕۆژەیەکی کانە بەرد دادەنێت کە لە سنورەکەدا مۆڵەت وەردەگرێ.

کانی بەرد، کانی چەو و لم و کانی کانزاکان، بۆ خانووبەرە، پیشەسازی و کانزا بەکاردەهێنرێت، بە قسەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بێت، ئاشنابوون و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان وایکردووە خواستی گشتی لەسەر کانەکان، زیاتر ببێت، بۆیە لە رێگەی لیژنە و فەرمانبەرانی هۆبەی هۆشیاری چاودێری و سەرپەرشتییان دەکەن.

ئەو کانانەی کە هەن لە هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ پیشەسازی دروستکردنی گەچ و چیمەنتۆ سوودی لێوەردەگیرێت، یان بۆ بەردی مەڕمەڕ و کاشی، لەگەڵ ئەو کانانەی چەو و لمیان تێدا دروستدەکرێ.

چەند بڕیارێک لە لیژنەی سوتەمەنی هەڵەبجەوە

چەند بڕیارێک لە لیژنەی سوتەمەنی هەڵەبجەوە

سلێمانی و هەڵەبجە مانگی رابردوو نزیکەی 22 ملیار دیناریا...

سلێمانی و هەڵەبجە مانگی رابردوو نزیکەی 22 ملیار دیناریان کۆکردووەتەوە

کۆسار محەمەد، بەرێوەبەری هۆبەی هۆشیاری لە ژینگەی هەڵەبجە بە 964ی وت، پێداویستی ژیان وا ئەکات کە پێویستمان بەو پێکهاتانە هەبێت کە لە کانەکاندا هەن، و ناتوانرێ کارکردنیان تێدا قەدەغە بکرێ، بۆیە لە رێگەی چاودێر و رێنماییەکانەوە دەکرێ، چاودێری توند بکرێن.

کانەکان مۆڵەت لە نەوت و کانزاکان وەردەگرن، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 10 کان هەن، فەرمانگەی ژینگە دڵی لەلای شێواندنی خاک و ئاسمانی شارەکەیە کە خۆڵ و تۆز ژینگەکەی پیس نەکات، بۆیە داواشی کردووە، “لێکەوتەی کانەکان نەخرێنە، ناو ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی”.

بە پارەی فرۆشتنی زەوییە روکنەکان گەڕەکێکى هەڵەبجە لە ق...

بە پارەی فرۆشتنی زەوییە روکنەکان گەڕەکێکى هەڵەبجە لە قوڕو چڵپاو رزگار دەکرێت