ململانێیەکە لە کەرکوکە

لە هەشت پارێزگاى عێراق پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەن یەکلایى بوونەوە

964+

وریا فەتاح

تا ئێستا لە هەشت پارێزگاى عێراق، هەڵبژاردنى پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەن یەکلایى بوونەتەوە، بەڵام پێدەچێت کەرکوک بکەوێتە دواى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق و ململانێیەکە لەوێ قورسە.

لە هەریەک لە پارێزگاکانى (بەسرە، بەغداد، کەربەلا، واست، سەڵاحەدین، نەجەف، ئەنبار، نەینەوت)، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و پارێزگار هەڵبژێردراون،  کە بەم شێوەیەن:

پارێزگاى بەسرە:

ئەسعەد عێدانى، پارێزگار

خەڵەف بەدران، سەرۆکى ئەنجومەن

 پارێزگاى بەغداد:

عەبدولموتەڵیب عەلەوى، پارێزگار

عەمار قەیسى، سەرۆکى ئەنجومەن

پارێزگاى کەربەلا:

نەسیف خەتابى، پارێزگار

قاسم یسارى، سەرۆکى ئەنجومەن

پارێزگاى واست:

محەمەد مەیاحى، پارێزگار

عەلى سەلمون، سەرۆکى ئەنجومەن

پارێزگاى سەڵاحەدین:

ئەحمەد جبورى، پارێزگار

عادل صمیدعى، سەرۆکى ئەنجومەن

پارێزگاى نەجەف:

یوسف کناوى، پارێزگار

حسێن واحید، سەرۆکى ئەنجومەن

پارێزگاى ئەنبار:

محەمەد نورى کەربولى، پارێزگار

عومەر مەشعان، سەرۆکى ئەنجومەن

پارێزگاى نەینەوا:

عەبدولقادر دخیل، پارێزگار

ئەحمەد حامود، سەرۆکى ئەنجومەن

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بە مەبەستى هەڵبژاردنى پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەن کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى ناکۆکی پێکهاتەکان و نەگەیشتن بە رێککەوتن لەلایەک، لەلایەکى تریشەوە هیچ کوتلەیەک 50+1ى کۆى ئەنجومەنەکەى نییە، بۆیە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا و تەنیا فراکسیۆنە کوردییەکان و پێکهاتەى مەسیحییەکان ئامادەبوون، بەڵام رێژەى یاسایى تەواو نەکرا و کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک شکستى هێنا

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک شکستى هێنا