لە هۆنگ کۆنگ فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ مێسی و بێكهام لێدرا. فۆتۆ: X
لە کوێ؟
فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ مێسی و بێكهام لێدرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هانده‌رانی وه‌رزشی له هۆنك كۆنگ فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی و خاوه‌نی یانه‌كه و لیۆنێل مێسی لێدا، چونكه له‌و یارییه دۆستانه‌ی له نێوان ئینته‌ر مه‌یامی و ئه‌ستێره‌كانی هۆنك كۆنگ كرا، مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی نه‌كرد.
زیاتر له 38 هه‌زار هانده‌ر له یارییه‌كه ئاماده‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی مێسی ببینن و هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 125 دۆلاری بۆ بلیتی یارییه‌كه دابوو، به‌ڵام مێسی له كورسی یه‌ده‌گ مایه‌وه، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی تووڕه كرد و فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ دێڤێد بێكهامی خاوه‌نی یانه‌كه و لیۆ مێسی لێدا.
مێسی هه‌فته‌ی رابردووش له یاریی مه‌یامی و نه‌سڕ، ته‌نیا شه‌ش خوله‌ك یاریی كرد، كه تیپه‌كه‌شی شه‌ش گۆڵی لێكرا.