چێشتخانه‌كه‌یان داخستووه
شێخى بادینانیان توڕه كردووه و قسه‌ى نوێی هه‌یه
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێكه چێشتخانهكهى شێخى بادینانیان داخستووه، ده‌ڵێت چێشتخانه هه‌یه مۆڵه‌تیشی نیه و كراوهتهوهش، به‌ڵام من كه‌سم له پشت نیه بۆیه لێیان داخستووم.
چێشتخانهكهى كه‌تووه‌ته ناحیه‌ى كه‌له‌كى سه‌ر به قه‌زار به‌رده‌ڕه‌ش .
سه‌نار خدر گۆران، ناسرازو به شێخی بادینان به 964ـى وت “چێشتخانه‌یان داخستووم ده‌یانه‌وێت رامبگرن، چونكه هه‌وادارێكی زۆرم هه‌یه، به‌ڵام من به هیچ كه‌س راناگیرێم”.
باس له‌وه‌شده‌كات، چێشتخانهكهى بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى نرخى ماسی زۆر هه‌رزان ببێت و ئێستاش كیلۆى ماسی سێ هه‌زار دینار هه‌رزانتر ده‌فرۆشێته خه‌ڵك.
ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى چێشتخانه‌كه‌یان كردووه هه‌مووی خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن