بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە

تیکتۆکچییەکەی بادینان برینداربوو

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

عەبدولستار خدر کە لەناو تیکتۆک ئاکتیڤەو هەندێ کەس ”شێخی بادینان”ی پێدەڵێن، ئەم بەیانییە لە سەنتەری ناحیەی کەلەک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، خۆی بریندارەو ئۆتۆمبێلەکەشی زیانی بەرکەوتووە.

عەبدولستار خدر بە 964ی وت ”کاتژمێر 7 لەماڵەوە دەرچووم بۆ سەر کارەکەم، بەڵام لە فلکەی نزیک بازگەی کەلەک تووشی رووداوی هاتوچۆ بووم، بەڵام سوپاس بۆ خوا بە سووکی بریندارم”.

عەبدولستار دەڵێ تەنیا دەستی بریندار بووە ”رووداوەکە خەتای ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بوو، بەڵام من عەفوومکرد”.

لە سلێمانی تیکتۆکچییەک دەستگیر کرا

لە سلێمانی تیکتۆکچییەک دەستگیر کرا