دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی پیکدادانی کردووە لە کەڵەک.وێنە پەیجی ئازاد تەها راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک
لە ناحیەی کەڵەک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا
توانا نەقی
نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوپێش لە نزیک ناحیەی کەڵەک لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
ئازاد تەها بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 10:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگای کەڵەک – موسڵ نزیک گوندی نازمیە رووداوەکە روویداوە.
دەشڵێت، رووداوەکە پێکدادان بووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن.
بە پێی وێنەکان کە بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی قەمەرەی تایبەت و تۆیتا هایلۆکسێک بووە.