بزانە هۆكارى داخستنی چییە؟
دوای 23 ساڵ پەخشی بەشی كوردیی رادیۆی سوێد وەستا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 23 ساڵ په‌خشكردن به زمانى كوردى له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه به‌خشی ئه‌م به‌شه‌ى رادیۆى سوێد وه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌شی كوردى ئه‌م رادیۆیه له فه‌یسبووكه‌كه‌ى، ده‌نگى “ناسر سینا”ى وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌رى ئه‌م رادیۆیه بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌واڵى راگرتنى په‌خشی به‌خشه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نێت.
به پێی قسه‌كانى ناسر سینا، بەشی كوردیی رادیۆی سوێد، لە چوارچێوەی سیاسەتی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی رادیۆكه به گشتى، كە سەر بە دەزگای راگەیاندنی حكومەتە لە ستۆكهۆڵم، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وە بە یەکجاری داخراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، داخستنی بەشی كوردی، بەهۆی کورتهێنانی بودجەی گشتیی رادیۆكەیە، کە دەبێ بۆ ئەمساڵ 250 ملیۆن کرۆن لە خەرجییەکانی کەمبکاتەوە.
ناسر سینا، وه‌ك یەکەم بێژه‌ری بەشی کوردی، دەڵێی وا دەزانێ منداڵێکی خۆیەتی، پەروەردەی کردووە و ئێستا بە بەرچاویەوە دەمرێت.
رادیۆى سوێد ساڵی 1938 دامەزراوە، سەرەتا تەنیا بە زمانی سوێدی پەخشی دەکرد، دواتر لە ساڵی 1939 پەخشی بە زمانی ئینگلیزی و پاشان بە زمانی ئەڵمانییش دەستپێکرد، پەخشی بەشی کوردی ئه‌م رادیۆیه‌ش لە 31.1.2001 بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی دەستیپێكرد.