تەندروستیان چۆنە؟
لە پیرمام بەهۆی شەڕە چەقۆ پێنج کەس بریندارن
964+
فەهمی نەبی
کاتژمێر 8:10ی ئەمشەو پێنج برینداری شەڕە چەقۆیەک دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی پیرمام، دوو لەو بریندارانە بەهۆی قورسی برینەکەیان دەنێردرێن بۆ هەولێر.
د.کامەران عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام بە 964ی وت، دوو لەوانەی بریندارن، چەقۆ بەر سنگ و سەریان کەوتووە و نێردراون بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر، یەکێکی دیکەیان بڕیارە گواستنەوەی بۆ بکرێت، ئەوانی دیکە هەر لە نەخۆشخانەی پیرمام چارەسەریان بۆ دەکرێت.
بەوتەی د. کامەران عومەر، سەرجەم بریندارەکان مەترسییان لەسەر نەبووە، بەڵام بۆ دڵنیایی و پشکنینی زیاتر رەوانەی هەولێر کراون.
موقەدەم زانا بەهرام، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی پیرمام بە 964ی وت، “رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەیە، ئەوان پێنج گەنجن شەڕیان کردووە و هەموویان دەستگیرکراون”.