دیمه‌نێكی كاتى دروستكردنى شوێنه‌كه... وێنه‌كان: به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى
قایمقام : شوێنی زیاتر دروست ده‌كه‌ین
له گوندێكی قه‌ره‌داغ ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده و كشتوكاڵكردن گلده‌درێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى چه‌ند گوندێكی قه‌زاى قه‌ره‌داغ له سنوورى گوندى كۆشكى خواروو شوێنێكیان رێكخستووه بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان و كشتوكاڵكردنه.
شوێنه‌كه كه‌وتووه‌ته سنوورى كه‌رتى 19ـى ته‌كیه و چه‌ند دۆنمێك زه‌ویان بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو ته‌رخانكردووه.
شێخ رەئوف کەمال قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، هاوڵاتیانى ژماره‌یه‌ك گوند ماوه‌ى 10 رۆژ له رێگه‌ى ئامێری جیاجیاوه و له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان، خه‌ریكی دروستكردنى ئه‌و شوێنه بوونه بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو.
وتیشی “ئه‌وه‌ى دروستیان كردووه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان و كشتوكاڵكردنه و ئێمەش هانیان ده‌ده‌ین بۆ دروستكردنى ئه‌م شوێنانه تا ئاوى باران به‌فیڕۆ نه‌ڕوات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، له چاو شوێنه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی كوردستان، سنوورى قه‌ره‌داغ كاریگه‌رییه‌كانى وشكه‌ساڵى له‌سه‌ر كه‌متر بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له به‌شێكی گونده‌كانى سه‌رچاوه‌كانی ئاو وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
له سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌نداو و پۆندى ئاو دروستكراون، له به‌نداوه دیاره‌كانیش ئه‌ستێڵ و دێوانه‌ن، كه حكومه‌ت دروستیكردوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆرى پۆندی ئاو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان دروستیان كردووه.
به قسه‌ى قامیقامى قه‌ره‌داغ، له‌گه‌ڵ ئاودێریی سلێمانى پلانێكیان له‌به‌رده‌سته بۆ دروستكردنى شوێنى گلدانه‌وه‌ى ئاو له ژماره‌یه‌ك گوندى سنووره‌كه له‌وانه‌ش تافان، سه‌ركۆ و به‌له‌كجاڕ و چه‌ند گوندێكی دیكه.