یەکێک لەو قوتابخانانەی لە مەخمور دێتە دروستکردن. فۆتۆ: قایمقامیەتی مەخمور
"نەوت بەرامبەر قوتابخانە"
چین قوتابخانەی مۆدێرن لە مەخمور دروست دەكات
+964
ئەحمەد شەمزین
چینییه‌كان قوتابخانەی مۆدێرن لە قه‌زای مەخمور دروست ده‌كه‌ن، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی چین.
دروستكردنی قوتابخانەكان و ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وڵاتی چین، مەخموریشی گرتەوە و پێنج قوتابخانە دروست دەكرێن، كه ده‌كه‌ونه سەنتەری قه‌زاكه و گوندەكانی دەوروبەری.
ره‌سوڵ مشاری، بەڕێوه‌بەری پەروەردەی مەخمور به 964ی رایگەیاند، بە دروستكردنی ئەم قوتابخانانە ئاستی پەروەردە زیاتر بەرەو پێش دەچێت، ساڵی پاریش چوار قوتابخانه لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان له سه‌نته‌ری قه‌زای مه‌خمور دروستكران.
وتیشی، “هەر قوتابخانەیەك دروست بكرێت، ستاف و مامۆستای بۆ دادەنێین، لە رووی میلاكەوە خاوەن 987 مامۆستاین، لەگەڵ 350 وانەبێژ، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش پێویستیی هه‌بێت، ده‌توانیت مامۆستای وانەبێژی بۆ دابین بكه‌ین”.
حكومه‌تی چین له رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك، 1000 قوتابخانه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له سه‌رانسه‌ری عێراقدا دروست ده‌كات، كه پێشتر له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیران، رێككه‌وتنێك له نێوان عێراق و چین كراوه بۆ دروستكردنی هه‌شت هه‌زار قوتابخانه له عێراق، له به‌رامبه‌ردا عێراق نه‌وت به چین ده‌دات.
رزگار ئیسماعیل، قایمقامی قەزای مەخمور بۆ 964 وتی، ئێستا قوتابخانەی 24 پۆلی لە گەڕەكی كوردستان له مه‌خمور دروست دەكرێت، بڕیاره پێنج قوتابخانە بۆ مەخمور دروست بكرێن، دوو قوتابخانه لە سەنتەری قه‌زا و ئەوانیتر لە گوندەكانی شرائح، ئهبوجهردە و سه‌باحیه ده‌بن.
وتیشی، كاركردن له‌و قوتابخانانه به‌رده‌وامه و ساڵی داهاتوو ته‌واو ده‌بن.
مەخمور لە ساڵی 1927 بووەتە قەزا، جگه له سه‌نته‌ری قه‌زا، سێ ناحیە و 253 گوندیشی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا