رەخنەی توندی هەیە

کاساس: ناوبژیوان سەرکەوتنەکەی لە ئێمە دزی

964+

سۆما حەکیم زادە

دوای ئەوەی عێراق لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەرامبەر ئوردون 3-2 دۆڕا، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق کاساس، رەخنەی توندی لە ناوبژیوانی ئێرانی فەغانی گرت و دەڵێت، “ناوبژیوان سەرکەوتنەکەی لە ئێمە دزی”.

دوای یاریەکە کاردانەوە و مشتومڕی یاریەکە زۆر بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەیمەن حسێن گۆڵی دوومی عێراقی تۆمارکرد، ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا و  ناوبژیوانی یاریەکە رەخنەی لە هەڵسوکەوتی ئەو یاریزانە هەبوو، بە کارتی سوور کردییە دەرەوە.

لەنوێترین لێدوانی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق کاساس بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە ناوبژیوانی یارییەکە وتی: ناوبژیوان سەرکەوتنەکەی لە ئێمە دزی، لە کێبڕکێی گەورەی وەک جامی نەتەوەکانی ئاسیادا، یاریزانێک نابێت بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵەوە کارتی سووری پێ بدرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

هاندەرانی عێراق لە هەولێر لەسەر دۆڕانی تیپەکەیان چی دە...

هاندەرانی عێراق لە هەولێر لەسەر دۆڕانی تیپەکەیان چی دەڵێن؟