بە شۆفڵ رێگای چەند شاخێکی دەڤەری سۆران داخرا – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران
بۆ رێگریکردن لە دیاردەی داربڕین
بە شۆفڵ رێگای چەند شاخێکی دەڤەری سۆران داخرا
964+
شۆڕش قادری
بۆ رێگریکردن لە دیاردەی داربڕین، بە شۆفڵ رێگای چەند شاخ و شوێنێک لە دەڤەری سۆران داخران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەڵێت، شۆفڵێک دابینکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە و بە شۆفڵەکە دەستکراوە بە داخستنی رێگاکانی لاوەکی لە (چیای گۆرەز، چیای برادۆست، رێگای موسەکاوە -بادلیان، رێگای چیای زۆزک و سەرتیز، رێگای شێخان و حەسەن بەگ).
ئاماژە بەوەشکراوە، داخستنی ئەو رێگایانە تەنیا و تەنیا بۆ رێگریکردنە لە دیاردەی داربڕین.
+5