ئەمساڵ بوو بە 10 مین حاڵەت
پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ لە رووباری گوندێکی زاخۆ خنکا
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە رووباری گوندێکی سەر بە ئیدارەی زاخۆ پیاوێک خنکا و دوای ماوەیەکی کەمیش تەرمەکەیان لە ئاو دەرهێنا.
روداوەکە، دەوروبەری کاتژمێر 07:00 ئەمشەو پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ لەکاتی مەلەکردن لە رووباری گوندی دولا روویداوە، پیاوەکە دانیشتوی سەنتەری ئیدارەی زاخۆیە و ناوی ئەرشەد مستەفایە، بۆ خۆفێنکردنەوە لەگەل چەند کەسێک چوونەتە سەر رووباری خابور لە نزیک ئەم گوندە.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، دوای دۆزینەوەی تەرمەکە لەلایەن خەڵکەوە، گەیاندنیان بۆ فریاکەوتنی زاخۆ تاوەکو لە مردنەکەی پشتراست بوونەوە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
ئەمسال، ئەمە 10یەمین خنکانە لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و تەرمی سەرجەم خنکاوەکانیش دەرهێنڕاون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن