مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە: KRG
هێرشەکەی ئوردن
مەسرور بارزانى: هاوخەمم لەگەڵ حکومەت و خەڵکى ئەمریکا
964+
وریا فەتاح
لەسەر هێرشەکەى سەر بنکەیەکى سەربازى هێزەکانى ئەمریکا لە سنوورى ئوردن و سوریا، کە تێیدا ژمارەیەک سەربازى ئەمریکى کوژران و بریندار بوون، سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى بەرپرسانى ئەمریکا کرد.
مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، نووسیویەتى،”بە توندترین شێوە هێرشی ترسنۆکانەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکەم”.
“هاوخەمم لەگەڵ حکومەت و خەڵکى ئەمریکا لەو کاتە سەختەدا”، مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا واى نووسیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، لە رێگەى درۆنەوە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سوریا، هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکا و بەپێى راگەیەنراوى وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتەش، سێ سهربازیان كوژراوه و 25ی دیكهش بریندارن.