ئاگرەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر بوو

سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەست دا

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

سێ ئەندامی یەک خێزان بەهۆی سۆپای غاز ئەمڕۆ گیانیان لەدەست دا، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سووتا بوون.

دوای پێنج رۆژ لە رووداوێکی ئاگر لە گوندی هاجنسێ، لە ماڵێکدا بەهۆی سۆپای غازەوە حەوت کەسی ئەندامی یەک خێزان سووتان و بریندار بوون.

دوای نیوەروی ئەمڕۆ شەممە، سی کەسی ئەو خێزانە گیانیان لە دەست دا، هەروەها باری تەندروستی یەکێکی دیکە لەوانەی بریندارن، جێگر نییە.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ى وت، دوو رۆژە هیچ رووداوێکی ئاگر لە قەزای سێمێل دروست نەبووە.

وتیشی، بە هۆی ئەو رووداوەی پێش چەند رۆژێک لەمەوبەری گوندی هاجسنێ، ئەمڕۆ سێ کەسی ئەندامی یەک خێزان، گیانیان لە دەست دا و باری تەندروستی کەسێک ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی سووتاوی لە دهۆک لە ژێر چاودێری چڕدایە.

964 دەزانیت، هۆکاری ئاگرەکە بوونی سوپایەکی غاز بووە لە هوڵی ماڵەکە و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە خەوتبوون و بەدەست هەناسە تەنگییەوە نەیانتوانی خۆیان رزگار بکەن و چوار کەسیش لەوان سووتان.

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە