عادل باخەوان:
“سکاڵاکەى عێراق لەسەر ئێران هەنگاوێکى دیپلۆماتى بەهادارە”
964+
وریا فەتاح
لەسەر سکاڵاکەى عێراق لە دژى ئێران، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، دەڵێت: هەنگاوێکى دیپلۆماتى گرنگە، تەنانەت ئەگەر دەرەنجامێکى کۆنکرێتیشى نەبێت.
دکتۆر عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، لە بارەى سکاڵاکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق لە دژى ئێران بە 964ى وت،”سکاڵاکە بە فەرمى پێشکەش بە ئەنجومەنى ئاسایش کراوە، ئەوەش هەنگاوێکى دیپلۆماتى تەواو بەهادارە.
هەرچەندە بەگومانە لەوەى سکاڵاکە دەرەنجامێکى کۆنکرێتى هەبێت، بەڵام وەک دەڵێت: لە رووی رەمزییەوە کارێکی زۆر گرنگە بۆ هەلومەرجی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق “سکاڵا”یەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بە گوێرەی کۆپییەکی ئەو سکاڵایەی، كه 964 بینویهتی، بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر لە 15ی ئەم مانگەدا ئیدانە دەکات.
لە سکاڵاکەدا کە رێكهوتی 16ی ئهم مانگهی بهسهرهوهیه، واتە رۆژێک دوای هێرشهكهی ئێرانه بۆ سهر ههولێر، رایگەیاندووە، ئەو تۆمهت و بیانووانهی ئێران بۆ پاساودان به هێرشكردنه سهر ههولێر، “ساختەن”، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە بە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی گەلی عێراق” دادەنرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەو دەستدرێژییە پێشێلكردنی بنەماکانی دراوسێیەتی باشه و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات.