قیریان بۆ دەکرێت

بە پارەی فرۆشتنی زەوییە روکنەکان گەڕەکێکى هەڵەبجە لە قوڕو چڵپاو رزگار دەکرێت

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بەشێک لە گەڕەکى ئەندازیارانى هەڵەبجە قیرەتاو دەکرێت و دانیشتوانەکەى لە قوڕو چڵپاو رزگاریان دەبێت، سەرۆکى شارەوانیى شارەکەش دەڵێت: لە پلانماندایە لە ئایندەدا بەشێک لە گەڕەک و کۆڵانەکانى دیکەش قیرتاو بکەین.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ی وت،”بڕى 256 ملیۆن و 600 هەزار دینار بۆ قیرەتاوکردنى گەڕەکەکە تەرخانکراوە و بریارە لە ماوەیەکى نزیکدا کارکردن لە پڕۆژەکە دەست پێبکات”.

“بودجەی تەرخانکراوی پرۆژەکە لەسەر داهاتی فرۆشتنی ئەو زەویە رووکنانەیە کە پێشتر بۆ تەواو کردنی پرۆژەکانی هەڵەبجە لەلایەن شارەوانى هەڵەبجەوە فرۆشرابوون”، بیلال سەلام واى وت.

گەڕەکەکە هاتووچۆى دوو قوتابخانەى لەسەرە، ئیاس فریاد، قوتابیەکی قوتابخانەی کۆمەڵگەی پەورەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجەیە بە964ی وت،”ئەو رۆژانەی باران دەبارێت و دەرۆین بۆ قوتابخانە پێڵاوەکانمان پڕدەبن لە ئاو، بۆیە دەمانەوێت بە زووى قیرەتاوى گەرەکەکەمان بۆ بکەن”.

گەرەکی ئەندازیارانى هەڵەبجە، دەکەوێتە بەشی باکوری شارەکە و جیا لەوەی رێگای دوو قوتابخانەی لەسەرە بەشێک لە فەرمانگەکانیش دەکەونە سەر ئەم ڕێگا، وتەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، بەپێی گرنگی و ژمارەی دانیشتوان لە ئایندەدا دەستدەکرێت بە چاککردن و قیرتاو کردنی بەشێک لە گەڕەک و رێگاکان لە هەڵەبجەدا.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

شارەوانی هەڵەبجە زەویە روکنەکانی دەخاتە مەزادەوە

شارەوانی هەڵەبجە زەویە روکنەکانی دەخاتە مەزادەوە