باڵیۆزخانەى کەنەدا
“بە توندى ئیدانەى هێرشکردنە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەکەین”
964+
وریا فەتاح
باڵیۆزخانەى کەنەدا ئیدانەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەکات ودەڵێت: دڵمان لەگەڵ ئەو خانەوادانەیە کە لەم ناوەڕاستى زستانە بێ کارەبا بوون.
باڵیۆزخانەى کەنەدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، لەسەر هێرشکردنە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە ودەڵێت: بەتوندى سەرۆکۆنەى هێرشى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆرى کوردستانى عێراق دەکەین.
“ئەم هێرشە، هێرشە لەسەر خەڵک وژێرخانى ئابورى وهەرێمى کوردستانى عێراق، بۆیە شایەنى قبوڵکردن نییە”، باڵیۆزخانەى کەنەدا واى نوسیوە.
دەشڵێت: دڵمان لەگەڵ هەموو ئەو خانەوادانەیە کە لەم ناوەڕاستى زستانەدا بێکارەبا بوون.
کاتژمێر 10:30 خولەکی دوێنێ شەوی پێنجشەممە بە هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قادرکەرەم وئاگر لەناو وێستگەیەکی غازی کۆرمۆر بەرزبووەوە.