ئێوارەی ئەمڕۆ بووە

رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای سماقوڵی زیاتر لە شەش برینداری لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر لەرێگای سماقوڵی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان مینی پاسێک و تۆیۆتا پیکابێک روویدا و زیاتر لە شەش برینداری لێکەوتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رێگای سماقوڵی کە ئیدارەی راپەڕین و هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە ئەو رووداوەی هاتوچۆ روویداوە.

بەگوێرەی چەند شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بۆ 964 قسەیان کردووە، مینی پاسەکە لە هێڵی نێوان راپەڕین هەولێر کاری کردووە و سەرنشینی هەڵگرتبوو، تۆیۆتاکەش لە هەولێرەوە گەڕاوەتەوە بۆ رانیە.

ئەو هاوڵاتیانەی لەشوێنی رووداوەکە بوون دەڵێن، زیاد لە شەش بریندار گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر بە 964ی راگەیاند، دوو لە بریندارانی ئەو رووداوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە، بەڵام حاڵیان باش نییە و دەبرێنە چاودێری چڕ.

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک...

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا