میرزا دینایی کێیە؟

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی چالاکوانێکی ئێزیدی کرد

964+

توانا نەقی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی “ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی” بۆ ساڵی 2023 بەخشییە چالاکوانی دیاری ئێزیدی میرزا دینایی.

دینایی دەڵێت، هەڵبژاردنی دوای 30 ساڵ کارکردن لەسەر مافەکانی ئێزیدییەکان بوو، بەتایبەتی دوای ئەو جینۆسایدەی کە لە ساڵی 2017 دا تووشی بوون.

خەڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ “ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی” لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەدرێت بە ژمارەیەک کەسایەتی لە سەرانسەری جیهان کە کار بۆ ماف و ئازادی ئایینی پێکهاتە گۆشەگیرکراوەکان دەکەن و داکۆکی لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لە بواری ئازادی باوەڕ و ئایین لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەمساڵ خەڵاتەکە بەخشرایە هەشت کەسایەتی لەسەر ئاستی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، میرزا دانایی لەنێویاندا بوو، حەوت کەسەکەی تریش خەڵکی نیوزلەندا، تبت، لیتوانیا، نەیجیریا، باشووری ئەفریقا، نیکاراگوا و پاکستان بوون.

میرزا دینایی چالاکوانی ئێزیدی بە 964ـی وت، ئەم خەڵاتە رەمزییە، بەڵام گرنگییەکی گەورەی هەیە، منیش بە دانپێدانان و پاڵپشتی بۆ هەموو چالاکوانانی بواری ئازادی ئایینی لە عێراق و داکۆکیکردن لە مافی گەلانی چەوساوە، بە تایبەت بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی، کە تووشی ترسناکترین تاوان و تاوانکاری بوون، دەزانم لە جینۆساید بەهۆی پەیوەندییە ئایینییەکەیەوە.

وتیشی، “من پێم وایە دۆزی مرۆیی ئێمە شایەنی سەرنجە، و پێویستە هەموومان تا دوا ساتەکانی ژیانمان تێکۆشان بکەین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و رێزگرتنی یەکتر و بۆ گەیشتن بە ئاشتی و پێکەوە ژیان لەسەر بنەمای پێدانی مافی هەموو مرۆڤە چەوساوەکان و قبوڵکردنی ئەوانی تر”.

دینایی ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 30 ساڵ لەمەوبەر لەسەر کارەکەم بۆ مافی ئێزیدییەکان و بەتایبەتی بۆ رێزگرتن لە چالاکییە مرۆییەکانم لە دوای ئەو جینۆسایدەی کە ئێزیدییەکان تووشی بوون، هەڵبژێردراوم بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

میرزا حەسەن دینایی لە دایکبووی قەزای شنگالە و ماوەی 30 ساڵە چوالاکوانی مافی مرۆڤ و ئازادی ئاینییە و نوسەرە و چەندین خەڵاتی نێو دەوڵەتی وەرگرتووە، وێنەی دینایی لەسەر پولی وڵاتی ئەرمینیاش دانراوە.

خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانی بە خانمێكی کورد...

خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانی بە خانمێكی کورد بەخشرا

مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینی بەڕێوە...

مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو