یانەی بارسێلۆنا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دەڵێن پشتگیریی ریال دەکرێت
بارسێلۆنا: ئه‌گه‌ر ناوبژیوانان رێگه بده‌ن نازناوی لالیگا ده‌به‌ینه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بارسێلۆنا له بارودۆخی ناوبژیوانی له ئیسپانیا تووڕه‌ن و له هه‌مان كاتدا ده‌ترسن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت، له ناو یانه‌ی بارسێلۆنا ترسی زۆر سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی داهاتوو هه‌یه له رووی ناوبژیوانییه‌وه و پێیان وایه ناوبژیوانان لایه‌نگریی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی بارسێلۆنا پێیان وایه تیپه‌كه‌یان ده‌توانێت ببێته پاڵه‌وانی لالیگا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان رێگه بدات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی بارسێلۆنا خۆی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره له چه‌ند ساڵی رابردوو به‌رتیلی به كه‌سێك داوه له لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن.
بڕیاره‌كانی ناوبژیوان له یاریی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید و ئه‌لمیریا، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و زیاتر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ناوبژیوان یارمه‌تی ریال مه‌دریدی داوه.