رێکارە یاساییەکانی تەواو بووە

ئیتر هەر لە خانەقین دەتوانیت پاسپۆرت دەربکەیت

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.1.2024 لە پەیجی قایمقامییەتی خانەقین هەواڵی کردنەوەی ئۆفیسی پاسپۆرتی خانەقینی راگەیەندرا، کە ماوەی چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدرێت.

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی خانەقین بە 964ـی وت، پاش تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، کە چەند ساڵێکە خەریکن، لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆفیسی پاسپۆرتی خانەقین دەکرێتەوە.

وتیشی، چی دیکە هاوڵاتیانی خانەقین پێویست ناکات و ناچارنین بۆ مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بچنە بەعقوبە و کەلار، دەتوانن لە شارەکەی خۆیاندا کارەکانیان تەواو بکەن.

ئۆفیسەکە لە نزیک پردی ئەڵوەن دەبێت لەناو ئەو ماڵەی کە ماوەی دوو ساڵە لەلایەن حکومەتەوە بە پەرلەمانتار سۆزان مەنسور دراوە و ئێستا لە نێوان هەردوولا بەش دەکرێت.

رۆژانە دەیان هاوڵاتی لە خەڵکی خانەقین بە مەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت روودەکەنە شاری بەعقوبە، یان کەلار، کە ئەوەشیان ماندووبوون و تێچووی پارەی زیاتری دەوێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سبەی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

سبەی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

ئیتر هەر لە خانەقین دەتوانیت پاسپۆرت دەربکەیت