داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە

ئەو ژنەی لە هەولێر سوکایەتی بە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داگیرا

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەو ژنە گرتووە کە رۆژی سێشەممە سوکایەتی بە پۆلیسێکی هاتوچۆ کردبوو.

هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 16.1.2024 بووە، لەبەردەم بازاڕی لەنگە شەقامی 40 مەتری پەلاماری پۆلیسێکی هاتوچۆی دا، ئەمڕۆ دەستنبەسەر ئۆتۆمبێلەکەی گیراوە.

وتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت، “داوای یاسایی لەسەر ئەو شۆفێرە تۆمار کراوە و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرین”.

لە راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی هەولێر هاتووە، “هەر شۆفێرێک بێڕێزی بە کارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆ بکات لەکاتی ئەرکدا یان بە هۆی ئەرکەکەیەوە بکات، رووبەرووی یاسای دەکەینەوە”.