بە توندى ئیدانەى دەکات

لەسەر کوشتنى منداڵەکەى پێشڕەو دزەیى وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا بانگێشتى باڵیۆزى ئێرانى کرد

964+

وریا فەتاح

لەسەر کوشتنى ژینا دزەیى کە لە هێرشەکەى ئێران بۆسەر هەولێر گیانى لەدەستدا، وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا بانگێشتى باڵیۆزى ئێران دەکات و هێرشەکە ئیدانە دەکات.

هانکێ برووینس سلۆت، وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نوسیویەتى،”بۆ وەرگرتنى روونکردنەوە دەربارەى کوشتنى منداڵێکى ساواى هۆڵەندى لە هێرشەکەى ئێران بۆسەر هەولێر، ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەمدا کرد”.

سلۆت، جگە لە پەیوەندى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران، بانگێشتى باڵیۆزى ئێرانى لە هۆڵەندا کردووە.

“بەڕاستى کوشتنى منداڵێکى ساوا کە تەمەنى کەمترە لە یەکساڵ زۆر خەمهێنەر و دڵشکێنە، ئێمە بە تەواوەتى هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەى ئەو منداڵە و خانەوادەکانى دیکە کە قوربانیان هەیە”، وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا واى نوسیوە.

وێڕاى جەختکردنەوە لە سەرکۆنەکردنى هێرشەکەى ئێران بۆسەر هەولێر، هانکێ برووینس سلۆت، دەڵێت: ئێمە ئامادەین یارمەتى راوێژکارى پێشکەش بەو خانەوادەیە بکەین لەو کاتە قورسەدا.

لە هێرشەکەى شەوى سێشەممەى رابردووى سەر شارى هەولێر کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا، ژینا پێشڕەو دزەیى تەمەن 11 مانگ، یەکێک بوو لەو کەسانەى گیانى لەدەستدا.

پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری هه‌ولێر گیانی له‌ ده...

پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری هه‌ولێر گیانی له‌ ده‌ست دا