"بەهەشتی ئەزمەڕ باوەش بە سلێمانیدا دەکا"
هاوشێوەی هەورامانی تەخت لە شاخی ئەزمەڕ دروست دەکرێ
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هاوشێوەی هەورامانی تەخت لە شاخی ئەزمەڕ دروست دەکرێ و پێی دەوترێ، بەهەشتی ئەزمەڕ، پڕۆژەکە گەشتیاری و بازرگانییە و 10 ساڵی رەبەقەیشی پێدەچێ، تا تەواو دەبێ.
بەڕێز سدیق وتەبێژی کۆمپانیای دەلۆ بە 964ـی وت، “دەستکاری شاخی ئەزمەڕ ناکەین و جوانییەکانی تێک نادەین، بەهەشتی ئەزمەڕ پڕۆژەیەکی گەشتیاری بازرگانییە و لەنێوان پارکی هەوار شار و مایۆرکا سیتی و رووبار سیتی دایە و باوەش دەکا بە شاری سلێمانیدا”.
“پڕۆژەکە 70%ـی سەوزاییە و نزیکەی هەزار و 764 دۆنم زەوی لەخۆ دەگرێت، ئەو ئاژەڵانەی تا ئێستا لە کوردستان نەبینراون، لەو دبینرێن”، بەڕێز سدیق وای وت.
لەناو هەشتی ئەزمەڕ هۆتێل و شوێنی بازرگانی و پڕۆژەی کشتوکاڵی تێدا دەبێ و لە 27 بەش پێکدێت، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی تەواوبوونەکەشی 10 ساڵی پێدەچێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری