هاتووچۆى ئۆتۆمبێل دەوەستێنن؟
شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردادێت
964+
وریا فەتاح
شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردادێت و چاودێرى لیژنەکان بۆسەر چێشتخانەکانە و خواردنگەکان چڕتر دەکرێنەوە، قایمقامى هەولێریش دەڵێت: دەرفەتى زیاتر بە کاسبکاران دەدەین.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى هەولێر قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئەگەر بەراوردى بکەین بە پێشوwتر، ئێستادا شەقامەکە رێکوپێکترە، تەنیا شەوان لە کاتێکى دیاریکراودا رێگە بە کاسبکاران دەدرێت بێنە سەر جادەکە، ئەوەش لە ژێر چاودێریدا.
لەبارەى گلەیى و گازندەى خەڵکى سەبارەت ناڕێکى شەقامەکە لە شەواندا، قایمقامى هەولێر وتى،”خەڵکێکى زۆر لەوێ کەسابەت دەکات، دەمانەوێت هاوکاریان بین و هاوکاریان بوین، بەو مەرجەى لە یاسا و رێنماییەکان پێشێلکارى نەکەن@.
964 زانیویەتى، لەپلاندایە لە داهاتوودا شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردابێت و چیتر هاتووچۆى ئۆتۆمبێل لە شەقامەکەدا ئەنجام نەدرێت و ناوەڕاستى شەقامەکە بکرێت بە کۆشک و کابینە و دەستگێڕەکان خواردەمەنى تێدا بفرۆشن، لەبارەى ئەو پلانەش قایمقامى هەولێر باسى لەوەکرد، ئیسکان شوێنێکى تایبەتە لە هەولێر، گەشتیارێکى زۆر روى لێدەکات و لە بۆنەکاندا بووەتە شوێنى کۆبوونەوەى جەماوەرى، وەکخۆى دەڵێت: لەپلانیاندایە زیاتر بوار بە کاسبکاران بدەن.