لە کفری

هەر خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی دەبێت دانەیەکی یەدەگی هەبێت

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی کفری خاوەن مۆلیدەکان ناچار دەکات هەریەکەیان دوو مۆلیدەیان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن کارەبا بە پێی پێویست بدەن و مۆلیدەکانیشیان زۆر هیلاک نەبن.

قایمقامیەتەکە چەند سکاڵایەکی لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆچووە لەسەر چەند مۆلیدەیەک، کە کارەبا زۆر دەبڕێت و لە کاتی خۆیدا ئیشیان پێناکرێت، قایمقامیەتیش لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان دانیشتووە.

ساهر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە 964ـی راگەیاند، چەند خاوەن مۆلیدەیەک هەن یەک مۆلیدەیان هەیە ئەوانیش دەبێت بیکەن بە دووان و مانگێک مۆڵەتیان دراوەتێ.

وتیشی، “ئەو دانیشتنە زۆر باش بوو و لەمەودوا بەشێکی زۆری کێشەی زوو کارەبا بگەڕێن و درەنگ ئیشپێکردنی مۆلیدە نامێنێت”.

لەناو کفری 26 مۆلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە.

“چاودێریی مۆلیدەکان دەکەین و بەیەکەوە لەگەڵیان هاوکار دەبین، تا باشترین خزمەت بە هاوڵاتیان بکەین”، ئەوەش قسەی ساهر عەلییە.