لە بارەی هێرشەکەی سەر هەولێر

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هەندێ دامودەزگای سەر بە ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنەی ساختە و ناپەیوەندیدار، دەستیان بە چەواشەکاری كردووه‌، هه‌روه‌ها روونیده‌كه‌نه‌وه‌، داموده‌زگاكانی هه‌رێم هاوكاریی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕالی پێكهێنراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌م جۆره‌یه‌:

دوای ئەو هێرشە مووشەکییە ترسنۆکانەی سەر هەولێر و کاردانەوەی توندی حکومەتی فیدراڵ لە ئیدانەکردن و پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە، هەندێ دامودەزگای سەر بە ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنەی ساختە و ناپەیوەندیدار، دەستیان بە چەواشەکاری کردووە تاکوو پاساو بۆ کردارە دڕندانەکەیان بێننەوە.
دامودەزگاکانی هەرێم هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە دەکەن کە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی پێکهاتووە و زۆر ئاشکرایە کە ئەم هێرشە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج و ئەم هەوڵانەش ناتوانن ئاراستەی ڕای گشتیی تووڕەی هەرێم و عێراق لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکارییە بگۆڕن.
هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور و یاساکانی عێراق و هەرێمە و، ئەو بەشەی هێزی هاوپەیمانانیش کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە بە ئاگاداری و رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵییە.
پێویستە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و لە ئاستی نێوەدەوڵەتیش هەنگاوی ڕژد بنرێت تاکوو سەروەریی عێراق و هەرێم بپارێزرێت و هاووڵاتییانمان لە مەترسیی ململانێ ناوچەییەکان بپارێزین.

یەکێتیی وەبەرهێنەران: هێرشەکان نائارامیی سیاسی و ئابو...

یەکێتیی وەبەرهێنەران: هێرشەکان نائارامیی سیاسی و ئابووریی دروست کردووە