حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە
ئیسرائیل ئاگادار دەکرێتەوە و هێڵەکانی پشتیوانی لە ئێران پچرا
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەتی دەکاتەوە پرۆژە یاسایەک دژ بە ئیسرائیل جێبەجێ بکات کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناچار بکات لەماوەی 30 رۆژدا راپۆرتێک ئامادە بکات کە تێیدا پێشلکاری ئیسرائیل دەربخات سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە، بەردەوامبوونتان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەتان، داواش دەکات جارێکیتر ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ببەسترێت.
مانگی سووری فەلەستین دەڵێت: هێزەکانی ئیسرائیل رێگری لە ئامبولانسەکان دەکەن بۆ گەیشتن بەو ناوچانەی بۆردومان کراون و
سوپای ئیسرائیل تەقە لە تیمە تەندروستییەکان دەکەن.
ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری قەتەر و فەرەنسا گەیشتنە رێکەوتن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی لە کەرتی غەززە، لە بەرامبەردا پێوێستە حەماس دەرمان و پێداویستیە تەندروستیەکان بە دیلەکان بدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەدوای هێرشەکانی هێزە سەربازییەکەی لە غەزە، توانیان بەرپرسی دژە سیخوڕی حەماس و 5 سەربازی فەلەستین بکوژن.
بلومبێرگ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی رۆژئاوا: هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان بەشێوەیەکی کاتی
هێڵەکانی پشتیوانی لە ئێرانەوە بۆ حوسییەکان پچڕاند.