شەوێک پێش هێرشەکەی هەولێر ئاسمانی ئیمپایەر سوور بووە
964+
ژووری هەواڵ
چەند وێنەیەکی پرۆژەی ئیمپایەر دەست 964 کەوتووە، شەوێک پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر هەولێرو پێشڕەو دزەیی خاوەنی پرۆژەکە بکوژرێت، ئاسمانی ئیمپایەر بە شێوەیەکی سەیرو سەرنجڕاکێش سوور هەڵگەڕاوە.
ئەو کەسەی وێنەکانی بۆ 964 ناردووە دەڵێت ”کاتێک ئیمپایەرم بەو شێوەیە بینی وتم خوا رەحم بکات شتێک روونەدات، مۆبایلەکەم دەرهێناو وێنەکانم گرت”.
شەوی دوای چرکاندنی وێنەکان هەمان کات 11:30 شەو، ئێران بە موشەک هێرشی کردە سەر هەولێر، پێشڕەو دزەیی سەرمایەداری دیاری شارەکە، خاوەنی فاڵکۆن گروپ و ئیمپایەر لەگەڵ کچەکەی و دوو کەسی دیکە گیانیان بەخشی.
964 لە هۆکاری سووربوونی ئاسمانی ئیمپایەری کۆڵییەوە، دەرکەوت ئەو شەوە گڵۆپی قەراغی بیناکانی ئیمپایەر رەنگە سوورەکەیان ئیشپێکراوە (لە ئیمپایەر رەنگی گڵۆپی دەوری باڵەخاکان شەوانە دەگۆڕدرێن)، لەبەر ئەوەی ئەو شەوە تەم بووە، بۆیە تەمەکە تیشکدانەوەی دروستکردووەو ئاسمانی ئەو پرۆژەیە بە رەنگی سوور بینراوە.