30 ده‌روونناس بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماده‌ده‌كرێن

964+

شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر

له‌هه‌ولێر 30 ده‌روونناس به‌شدارى خولێكیان پێده‌كرێت بۆ زیاتر به‌هێزكردنى تواناكانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوى ئی تی تی سی به‌هاوكارى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى مه‌عریفی ئۆكسفۆڕد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

فۆئاد فه‌تحوڵا، سه‌رپه‌رستیاری به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م خوله‌ له‌ رێكخراوى ناوبراو به‌ 964ـى وت، خوله‌كه‌یان یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ له‌بوارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌كان كار ده‌كه‌ن.

وتیشی “خوله‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ى دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌‌كه‌ى زیاتر درێژبكرێته‌وه‌”.

یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى خوله‌كه‌ش به‌ 964ـى وت، خوله‌كه‌ ده‌رفه‌تێكى باشه‌ بۆ ئه‌وان وتیشی “به‌رده‌وام تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ قۆناغى ده‌روونى جیاوازدا تێده‌په‌ڕن، بۆیه‌ ئه‌م خوله‌ كاریگه‌رى ئه‌رێنێ خۆى بۆ چاره‌سه‌رى كێه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێت”.