"شۆفێر کۆنتڕۆڵی سوکانی لەدەستداوە"
لە مێرسین نۆ کەسی گیانیان لەدەستدا و 30 کەس بریندارن
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە مێرسینى باکوورى کوردستان نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکە برینداربوون.
پاسەکە لە مێرسینەوە بۆ ئەنتاڵیا دەڕۆیشت.
عەلی حەمزە، پارێزگاری مێرسین لە بارەی رووداوەکەوە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، رووداوەکە لەسەر رێگای مێرسین – ئەنتالیا روویداوە، کە نزیکەی 170 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پاسەکەدا 40 سەرنشین و 3 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی هەبوون، لە دەروازەی تونێلی سەریار وەرگەڕاوە ئەوەش، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی سوکانی پاسەکە لەلایەن شۆفێرەکەیەوە.
فەخرەدین قۆجە، وەزیرى تەندروستیى تورکیا دەڵێت، 15 ئەمبوڵانس و 45 کارمەندى تەندروستى هاوکاری گواستنەوەی بریندارەکانیان کردووە.