سەدان هەزار مەتر سێجا ئاویان تێچووە

بەنداوەکانی دهۆک تەواو بوژاونەتەوە

964+

توانا نەقی

بارانی ئەم چەند رۆژە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دهۆکی بەرزکردووەتەوە و سێ بەنداوەکەی تەواو بوژاندووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەنداوی دهۆک بڵاویکردەوە، لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوو لە هەریەکە لە بەنداوەکانی دهۆک، خنس و کەشکان ئاستی ئاویان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە 964ـی وت، ئاستی ئاو زۆر زیادی کردووە و بەبەراورد لەگەڵ پارساڵ ئەم کاتانە سێ مەتر و 66 سانتیم ئاو زیاتر بووە لە بەنداوەکە.

وتیشی، هێشتا شەپۆلی دیکەی باران بارین ماوە بۆیە چاوەڕێدەکرێت بگەن بە ژمارەیەکی پێوانەیی باش لە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکان.

فەرهاد محەمەد بەم شێوەیە ئاماژەی بە ئاستی ئاوی هەرسێ بەنداوەکەی دهۆک کرد:

– بەنداوی دهۆک

لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوو 76 ملم باران باریوە و لە تەواوی وەرزەکەش تا ئێستا 345 ملم باریوە.

ئاستی ئاوی بەنداوەکە یەک مەتر و 25 سانتیم زیادی کردووە، رێژەی زیادبوونی ئاو لە بەنداوەکە گەشتووەتە دوو ملیۆن مەتر سێجا.

– بەنداوی خنس

رێژەی باران بارین 114 ملیم بووە لە ماوەی سێ رۆژدا و لە تەواوی وەرزەکەش تا ئێستا 480 ملیم بووە.

ئاستی ئاوی بەنداوەکەش 4 مەتر و 45 سانتیم زیادیکردووە و رێژەی ئاو لە بەنداوەکە کە زیاد بووە دوو ملیۆن و 500 مەتر سێجایە.

– بەنداوی کەشکان

لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا 54 ملیم باران باریەوە و لە تەواوی وەرزی باران بارین تا ئێستا 269 ملیم بووە،.

رێژەی بەرزبوونەوەی ئاویش لە بەنداوەکە لە ماوەی سێ رۆژدا 62 سانتیم بووە و 330 هەزار مەتر سێجا ئاوی زیادی کردووە.

له‌سێ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێم زیاتر له‌ 100 ملیۆن مه‌ت...

له‌سێ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێم زیاتر له‌ 100 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گلدراوه‌ته‌وه‌