ژینگە: "بۆ هەر مەبەستێک ئەم کارەی کردبێت، تاوانە"

ئەو کەسەی تونێلە بەفرینەکەی سیدەکانی رووخاند سزاکەی تاوەکو 200 ملیۆن دینارە

ئاکام غەفوور – سۆران

دیمەنی هاوڵاتییەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوکرایەوە، کە لە یەکێک لە کوێستانەکان لەرێگەی رووخاندنی تونێلێکی بەفرین ژینگە دەشێوێنێت، ژینگەی سۆرانیش دەڵێت “هەر دەستکاریکردنێکی سروشت بە تاوان هەژمار دەکرێت”.

رووداوی شێواندنەکە لە یەکێک لە کوێستانەکانی کێلەشینە لە قەزای سیدەکانە، دەردەکەوێت ئەم هاوڵاتییە بەردێکی گەورەی دەکێشت بە بەشێکی تونێلەکە بەفرینەکەو دەیڕوخێنێت.

964 ئەم دیمەنەی گەیاندە لای فەرمانگەی ژینگەی سۆران، هەژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دیمەنەکەی بینی بوو بە 964 ی وت لە سبەینێوە دەست بە رێکارەکانیان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەم هاوڵاتییە دەکەنک چونکە دەڵێت “ئەم هاوڵاتییە بەهەر مەنەستێک ئەم کارەی کردبێت. تاوانە”.

وتیشی “سزای ئەو جۆرە سەرپێچییانە بەپێی یاسا دیاریکراوە کە لە 150 هەزار دەستپێدەکات تاوەکو 200 ملیۆن دینار”.

ژینگەی سۆران و پۆلیسی دارستان و ژینگە لە سبەینێوە داەس بە رێکارەکانیان دەکەن و دەچنە سنووری سیداکان بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم سەرپێچیکارە راپێچی دادگا بکرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن