لە سلێمانی

ئەمڕۆ پڕ بوو لە رووداوی هاتوچۆ

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە، قەزای بازیان و دەوروبەری رۆژێکی پڕ لە رووداوی هاتوچۆی بەڕێکرد، بەگوێرەی بەدواداچوونێکی 964 تەنیا لە سنوری قەزای بازیان 10 رووداوی هاتوچۆ روویداوە.

عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ دوو رووداوی وەرگەڕان بووە نزیک قەزای بازیان و لە نزیکی پردەکەی بازیان دوو رووداوی پێکداکێشان هەبووە.

ئەوەش دەڵێت، لە چوار رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون، بێجگە لەو چوار رووداوە، رووداوی دیکە هەبووە، بەڵام داوای کەشفی هاتوچۆیان نەکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، بە تەنیا لە ئەمڕۆدا لە قەزای بازیان 10 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، هەشتیان هەڵدێران بووە.

هەر بەپێی زانیاریەکان، لەسەر شەقامی راپەڕین – تاسڵوجە سێ رووداوی هاتوچۆ هەبووە، لە ئەنجامدا یەک کەس بریندار بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سلێمانی زۆرترین هۆکاری مردن رووداوی هاتوچۆ بووە

لە سلێمانی زۆرترین هۆکاری مردن رووداوی هاتوچۆ بووە