بەفرێکی زۆر باریووە

هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاساییە

964+

فەهمی نەبی

ئەگەرچی لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەفرێکی زۆر باریووە لە کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران باریووە و وا بڵاوکرایەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی مەرزەکە دروست بووە، بەڵام وتەبێژی مەرزەکە رەتیدەکاتەوە.

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران، تەنیا ئەمڕۆ شەممە لە کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران نزیکەی 20 سانتیمەتر بەفر باریووە.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ 964 وتی، “هاتوچۆ لەدەروازەکە ئاساییە، راستە بەفرێکی زۆر باریووە، بەڵام چەند تیمێک بەردەوام بەفری ئەو رێگایە رادەماڵن و بەهیچ جۆرێک هاتوچۆ نەوەستاوە”.

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێت، تەنیا رێنماییمان بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان نزمە و دەبل ئەکسل نییە، پێویستە زنجیری بکەن لەبەر خلیسکی رێگاکە.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی یەکێکە لە دەروازە سەرەکیەکانی نێوان هەرێم و ئێران.

رێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران پاککرایەوە

رێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران پاککرایەوە