ژینگەدۆستێکی عێراق:
ئەمڕۆ 5000 دارەکە دەگاتە هەڵەبجە
فەرهاد حەسەن
حەیدەر ئەگرەع، ژینگەدۆستی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ شەممە ئەو پێنج هەزار دارە دەگەیننە هەڵەبجە کە پێشتر بەهۆی هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو کچەی کەربەلا کە لە ئاوی زەڵم خنکا، بەڵێنیان دابوو.
حەیدەر لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:
کەسوکار و خەڵکی ئێمە لە هەڵەبجە، بەڵێنمان پێدابوون 4000 نەمام،
ئێستا بوو بە 5000 نەمام ئینشاڵڵا.
رۆژی شەممە رێکەوتی 27.6.2026 ئێمە لە لای ئێوە دەبین.
ئەمەش کەمترین شتە کە پێشکەشی خەڵکی خۆمان لە هەڵەبجە و هەموو کوردستان بکەین.
هەروەک چۆن هەڵوێستتان لەبەرامبەر کچەکەمان روقەییەتان نوواند، کچەکەی کەربەلا، شەهید روقەییە.
ئەمە کەمترین شتە کە پێشکەشتانی بکەین و کەمترین شتە کە من پێشکەشی کەسوکار و خەڵکی خۆم لە هەڵەبجە بکەم.
خودا بتانپارێزێت، ئینشاڵڵا رۆژی شەممە 27.6.2026 چاوەڕوانمان بن، لە پەنای خودا بن و خودا یارمەتیدەرتان بێت یا رەب.