لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفرە
کەشناسى: بارانبارین بەردەوام دەبێت
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەشى پێشبینیى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاو کردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین بەردەوام دەبێت.
وەک ئەوەى کەشناسى پێشبینى کردووە، رێژەى دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەراورد بە شارەکان، لە شاخە بەرزە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.
لە بارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممە، کەشناسى ئەوەى خستووەتەڕوو هاوشێوەى ئەمڕۆ ئاسمان باراناوى دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفربارین درێژەى دەبێت.
لە دوانیوەڕۆى سبەینێشەوە، بارانبارینى پچڕ پچڕ و تا کاتەکانى شەو، بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرماش 1 تا 3 پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 13
سلێمانی: 11
دهۆک: 11
کەرکوک: 15
هەڵەبجە: 13
زاخۆ: 10
سۆران: 9
حاجی ئۆمەران: 2
گەرمیان: 17