سه‌نعای پایتەختی گرتەوە
ئه‌مریكا به تۆماهۆك حوسییه‌كانی مووشه‌كباران كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هێزه‌كانی ئەمریکا له ده‌ریاوه گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نیان دایه به موشه‌كی تۆماهۆك و ده‌یان پێگه‌یان لێ وێران كردن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشێکی نوێیان دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجام دا، له‌مباره‌شه‌وه رایانگه‌یاند، شوێنێکیان کردووەتە ئامانج کە رادارێکی تێدایە، ئه‌مه‌ش دوای رۆژێک دێت له بۆردومانێکی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ پێگەی حوسییه‌كان، كه تۆمه‌تبارن به هێرش و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی له دەریای سوور.
فەرماندەیی ناوه‌ندیی سەربازیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی رادارێك لە یەمەن، لە کاتژمێر 3:45 بەرەبەیانی رۆژی شەممە.
ئاماژەیان بەوەش کرد: هێرشەكه لەلایەن کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی کارنی بە بەکارهێنانی موشەکی تۆماهۆک لاند ئەتاک ئەنجامدراوە.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئامانجی هێرشه‌كام لاوازکردنی توانای حوسییەکانه بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە دەریاییەکان، لە ناویاندا کەشتییە بازرگانییەکان.
لای خۆیەوە گرووپی حوسییەکانی یه‌مه‌ن، كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات، رایانگەیاند کە هێرشەکان بنکەی ئاسمانی ئەلدەیلامی لە باکووری سه‌نعای پایتەختیان کردووه‌تە ئامانج، کە لە ساڵی 2014ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
ئه‌مه دووه‌م هێرشی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له ماوه‌ی دوو رۆژدا، دوێنێش هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به هاوبه‌شی 60 پێگه‌ی حوسییه‌كانیان له 16 شوێنی جیاواز به نزیكه‌ی 100 موشه‌ك كرده ئامانج.
ئه‌م هێرشانه دوای چەند هەفتەیەک له‌وه دێت، کە حوسییەکان ئەو کەشتییە بازرگانییانەیان ده‌كرده ئامانج، کە گومانیان دەکرد پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبێت یان بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن، لە نزیک گەرووی ستراتییژی باب ئەلمەندەب لە کۆتایی باشووری دەریای سوور.