تەقەیان لە ئاسایش کردووە

لە روبەڕوبوونەوەیەکدا دوو “بازرگانی مادەی هۆشبەر” دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کرد کە نۆ کیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە.

تۆمەتبارەکان لە پێش دەستگیر کردنیان، بە تەقەکردن رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و هەڵهاتوون بۆ ئەودیو سنورەکان، بەڵام دواتر دەستگیر کراون.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 4:00ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و لە گوندەکانی زەڵێ و زێوکە روویداوە.

تۆمەتبارەکان نۆ کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لەجۆری کریستاڵ پێبووە و دەستیبەسەدا گیراوە.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (2023) چوار هه‌زار و 201 كه‌س له‌سه‌ر به‌كارهێنان و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون.

ئاماری بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە هە...

ئاماری بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە هەڵکشانە؟