دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر لەمادەی هۆشبەر، لەلایان بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر. وێنە :964
رێژەکە چەندە؟
ئاماری بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە هەڵکشانە؟
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
ئاماره‌كانی به‌كارهێنان و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌ڵشكانن
له كوردستان و هه‌ر رۆژێك 12 كه‌س ده‌ستگیر كراون.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (2023) چوار هه‌زار و 201 كه‌س له‌سه‌ر به‌كارهێنان و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون.
له‌و ژماره‌یه‌دا 1415 كه‌س وه‌ك بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون و ئه‌وانی دی به‌كارهێنه‌رن.
به پێی راپرسییه‌كی تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان، فرۆشیار و به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر 20% زیادی كردووه.
سیروان گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان به 964ی وت، “ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون، هه‌موو ته‌مه‌نێكیان تێدایه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كورد و عه‌ره‌ب، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشی تێدایه، كه ئه‌مساڵ به گشتی 20% زیادی كردووه”.
وتیشی، مانگی داهاتوو سەنتەری چارەسەركردن بۆ ئەو كەسانە ده‌كرێته‌وه، كه ئالودەی ماده‌ی هۆشبه‌رن، سه‌نته‌ره‌كه دوو مانگی سه‌ره‌تای وه‌ك تێست ده‌بێت، كه پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان له ساڵی 2020 بڕیاری دروستكردنی دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وانه‌ی وه‌ك به‌كارهێنه‌ر له زیندانەكانن، تا چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرت و پاك نه‌بنه‌وه، ئازاد نابن.
سیروان گه‌ردی ده‌ڵێت، زیاتر هاتنەناوەوی ماده‌ی هۆشبه‌ر لە سنووری فراوانی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه‌یه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا