"هێرشمان نه‌كردووه‌ته سه‌ر هیچ وڵاتێك"
پزیشكیان بە تره‌مپ دەڵێت: مافی ئه‌وەت نیه گه‌لێك له مافه‌كانی بێبه‌ش بكەیت
964+
فەرهاد حەسەن
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی فراوانبونی ململانێكانی ناوچه‌كه و راشیگه‌یاند، تاران مافی ره‌وای خۆی بۆ به‌رگریكردن له خۆی له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا ده‌پارێزێت.
مه‌سعود پزیشكیان له په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویکردەوە، هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه و هه‌وڵی فراوانكردنی بازنه‌ی شه‌ڕ نادات و هیچ شه‌ڕ و ململانێیه‌كی ده‌ست پێنه‌كردوه و هێرشی نه‌كردوه‌ته سه‌ر هیچ وڵاتێك.
وتیشی “به نیاز نین هێرش بكه‌ینه سەر هیچ وڵاتێك و مافی یاسایی و ره‌وای خۆمان بۆ به‌رگری له خۆمان به‌كاردێنین، فشاره‌كانیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانج لێیان سه‌ندنه‌وه‌ی توانا ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی نییه مافه ئه‌تۆمییه‌كان له گه‌لێك بێبه‌ش بكات، هه‌روه‌ها بڵێت ئێران ناتوانێت سوود له مافه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی ببینێت”.