"لەمێژە بارانى ئاوام نەدیوە"
شوانکارەیەکى دنیادیدە گلەیى لە بزنەکان هەیە و باسى لەوەڕ دەکات
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
مام حاجییەکى شوانکارەى لوتف شیرین، بە زمانێکى خۆماڵیانە لەگەڵ عەزیز گفتوگۆ دەکات و دەڵێت، لەوەڕ هەیە، بەڵام بارانەکە لێناگەڕێت مەڕەکان تێر بە دڵى خۆیان بلەوەڕێن.
مام حاجییەکە کە هەر لە منداڵییەوە خەریکی شوانکارییە، دەڵێت بارانی ئەمساڵ جیاوازە و هاوشێوەی ئەو بارانانەیە کە لە سەردەمی منداڵیدا بینیویەتی. دەشڵێت: “لەوەڕێکی زۆر و باش هەیە، بەڵام بارانەکە بەردەوامە و لێناگەڕێت مەڕەکان بە دڵی خۆیان بلەوەڕێن و تێر بخۆن.”
ئەم شوانکارە دنیادیدە، لە قسەکانیدا گلەیی لە “بزن” هەیە و پێی وایە مەڕ بۆ مەڕدار زۆر باشتر و بە بڕوای ئەو، مەڕ هێمنترە و بۆ بەخێوکردنیش لە ناوچەکەدا گونجاوترە، هەر بۆیە ئامۆژگاری مەڕداران دەکات زیاتر گرنگی بە مەڕ بدەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح