بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان - وێنە: 964
راگەیەندراوێک لە تەندروستی گەرمیانەوە
زانینی هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنەکەی کەلار رێکاری یاسایی وەردەگرێ
ئەحمەد مستەفا
ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئەمڕۆ یەکشەممە 19.4.2026، راگەیەنراوێکی لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی ژنێک “بەهۆی لێدانی دەرزییەوە” لە نەخۆشخانەیەکی کەلار بڵاوکردەوە و دەڵێت، به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانمان ده‌ستپێكردووە.
دوێنێ شەممە 18.4.2026، خێزانێکی نیشتەجێی کەلار سکاڵای ئەوەیان گەیاند بە رای گشتی، کە کەسێکیان “ژنێک” بەهۆی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەستداوە.
سوارە عەبدولکەریمی کوڕی ئەو ژنەیە کە گیانی لەدەستداوە بە نوێنەری کەناڵەکانی میدیای وت، دایکی حەساسیەتی هەبووە، لە نەخۆشخانەیەکی حکومی کەلار، دەرزی تێکەڵ بە ئاو کراوە و پێی وتراوە دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا بخورێتەوە، ئەوەش بووە بەهۆکاری ئەوەی، دڵی بوەستێت.
بە گوێرەی گێڕانەوەی کوڕەکەی، دواتر لە کەلارەوە گەیاندوویانە بە نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت لە سلێمانی و پێیان وتوون، هۆکاری لەکار وەستانی دڵی دایکیان، دەرزی هەڵە بووە.
لەسەر ئەم رووداوە، تەندروستی گەرمیان رێکاری دەستپێکردووە و دەشڵێت، پەڕاوی دۆسییەکە دەنێرن بۆ هەولێر، چونکە بەپێی فەرمانێکی وەزارەت و داواکاری گشتی، دەبێت ئەندامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکانی گیان لەدەستدانی نەخۆش، لە دەرەوەی ئەو پارێزگایە بێت کە روداوەکە تیایدا رویداوە.
راگەیەندراو
دواى ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى هاوڵاتییه‌ك شه‌وى ڕابردوو ڕایانگه‌یاند به كاریگه‌ریی لێدانی دەرزییەک له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت له كه‌لار كه‌سه‌كه‌یان گیانى له‌ده‌ستداوه، دەستبەجێ به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانى ده‌ستپێكرد بۆ به‌دواداچوونى ڕووداوه‌كه له‌ڕێگه‌ى هه‌ردوو به‌شى (به‌دواداچون و پشكنین) و (یاسایی).
پاڵپشت به نووسراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره (20263) له (27/8/2024) و ژماره (23030) له (30/11/2025) كه جه‌خت له نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى داواكاری گشتى هه‌رێم ده‌كاته‌وه به ژماره (د/1331) له (5/8/2024)، سه‌رجه‌م په‌ڕاوى به‌دواداچوونه‌كان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان بڕیار بده‌ن له پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند، به‌وپێیه‌ى وه‌ك له‌و نووسراوانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌ى لێكۆڵینەوانه‌ى له‌باره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى نه‌خۆشه‌وه پێكدێت، ئه‌ندامه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پارێزگایه بن كه ڕووداوه‌كه تیایدا ڕوویداوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى زیاترى بنه‌ماكانى بێلایه‌نى و پیشه‌ییبوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان
19/4/2026