هەژارترین دانیشتوانی وڵاتەکەن

ئاگرێک لە ویلایەتی “سەباح”ی مالیزیا کەوتووەتەوە و 200 ماڵی وێرانکرد

964+

فەرهاد حەسەن

ئاژانسی هەواڵی فەرمی مالیزیا (بێرناما) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 200 ماڵ لە گوندێکی کەنار دەریاکانی ویلایەتی سەباح وێران بوون و سەدان کەسیش بێ ماڵ و حاڵ مانەوە.

جیمی لاجۆنگ، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری (سانداکان) لەم ویلایەتە رایگەیاندووە، ئاگرکەوتنەوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و وتیشی “هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوونی بایەکی بەهێز بووە لە نزیکی خانووەکان و ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبووەتەوە”.

ئەو گوندەی ئاگرەکەی لێ کەوتووەتەوە کەوتۆتەوە سەر رووبارێک و خانوەکانی لە در دروستکراون ئەو خێزانانەی لێی دەژین لە هەژارترین دانیشتوانی وڵاتەکەن.

ئاژانسی هەواڵی بێرناما ئاشکراشی کردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 445 کەس ئاوارە بوون، ئەمەش بە ئاماژەدان بە ئاماری نافەرمی ئەو کەسانەی کە لە ناوەندێکی فریاگوزاری کاتی لە (سەنداکان) تۆمارکراون.

لایخۆشییەوە، ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆکوەزیرانی مالیزیا رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ویلایەتی سەباح هەماهەنگی دەکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە پێویستەکان و نیشتەجێکردنی کاتی بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە.

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ناراوه‌كانی مالیزیا...

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ناراوه‌كانی مالیزیای هه‌ژاند