ئایین چی دەڵێت؟

شەڕەسەگ بۆ خەڵک سەرگەرمییە و چالاکوانانیش ناڕازین

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

له‌ دەشتی زورگەزراوی نزیک ھەولێر، گۆڕه‌پانێك هه‌یه‌ بۆ شه‌ڕه‌سه‌گ و به‌ سه‌دان هاوڵاتی بۆ سه‌رگه‌رمی و چێژوه‌رگرتن به‌ ده‌وری كۆده‌بنه‌وه‌.
ئه‌م شه‌ڕه‌سه‌گه‌ هه‌ر له‌ زورگه‌زراو نییه‌ و له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كه‌سانێك، كه‌ زۆر حه‌زیان له‌و شه‌ڕه‌یه‌، شار و شارۆچكه‌ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری بكه‌ن.

ئه‌م كاره‌ وه‌نه‌بێ ئێستا هه‌بێت، به‌ڵكو ساڵانێكه‌ دێته‌ ئه‌نجامدان، به‌ڵام ئێستا چالاكوانانی مافی ئاژه‌ڵانی هێناوه‌ته‌ سه‌ر هێڵ و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها 964 بیروڕای مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیشی وه‌رگرتووه‌ و ئه‌وان كاره‌كه‌ به‌ تاوان ده‌زانن.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نەشتەرگەری

نەشتەرگەری "لە زاوزێ خستن" بۆ سەگەکانی شەڵتەری هەولێر دەکرێت