فریای ئەمساڵ دەکەوێت؟
لە کاتی حەج و عەمرەدا زمانی کوردی بەکاردەهێندرێت
964+
پێشەوا محەمەد
هەوڵێک هەیە لەمەودوا لە وڵاتی سعودیە و لە کاتی ئەنجامدانی حەج و عەمرەدا رێنمایی و وتارەکان بە زمانی کوردیش پێشکەش بکرێن، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم دڵنیا نییە بۆ ئەمساڵ فریا دەکەون یان نا.
پێشنیارەکە نیاز راغیب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم لە پێشانگایەکی تایبەت بە حەج و عەمرە لە وڵاتی سعودیە بۆ وەزیری حەج و عەمرەی سعودیەی کردووە و ئەویش قبووڵی کردووە.
نیاز راغیب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، کارەکە بریتییە لە رێنمایی و بە کوردیکردنی ئەو وتار و ئاگادارکردنەوانەی لە پڕۆسەی حەج و عەمرەدا بە حاجیان و عەمرەکاران دەدرێت، کە تا ئێستا بە کوردی نەبووە.
وتیشی، “پڕۆسەکە ئامادەکردنی کادری دەوێت و نازانین ئاخۆ بۆ حەجی ئەمساڵ فریا دەکەوین یان نا، بەڵام پڕۆسەکە دەستپێدەکەین”.
پشکی ئەمساڵی هەرێم بۆ حەجکردنی چوار هەزار و 174 کەسە و ئەمساڵ تێچووی حەج بووەتە چوار هەزار و 800 دۆلار و 300 دۆلاری لە ساڵی رابردوو زیاترە.