هەڵگورد مەلا محەمەد
دەگەڕێتەوە مەیدان
هەڵگورد مەلا محەمەد ئەرکێکی نوێ لە وەرزشدا تاقی دەکاتەوە
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
هەڵگورد مەلا محەمەد، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی بووە یاریدەدەری لوئەی سەڵاح راهێنەری یانەی کارەبا، بۆ یەکەمجاریش دێتە ناو کاری راهێنەرایەتی.
هەڵگورد لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ی وت: “لوئەی سەڵاح داوای لێکردم ببمە یاریدەدەری، بە خۆشحاڵییەوە داواکەیم قبوڵ کرد و لەمەودوا هاوکاری دەبم بۆ ئەوەی یانەکەمان ئەنجامی باشتر بێت و هەوڵی بەرەوپێشچوونی بدەین”.
یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت: “بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانە نوێیەکەم قورس نەبوو، واژۆکردنی گرێبەستەکەم هیچ کێشەیەکی تێدا نەبوو، خۆشم ویستم لە ناو کاری راهێنەرایەتیدا خۆم ببینمەوە، لەبەر ئەوە بێ دوودڵی رێککەوتین”.
هەڵگورد مەلا محەمەد برای هەوار مەلا محەمەدی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراقە و خۆشی پێشتر لە هەڵبژاردەکانی ئۆڵمپی و یەکەمی عێراق یاریی کردووە، یاریزانی یانەکانی، سلێمانی، هەولێر، قوە جەویە و برایەتی و چەند یانەیەکی دیکەش بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا