قوتابخانەیەک لە سلێمانی دەردەکەوێت دەرگاکەی داخراوە _ وێنە: 964
پاش زیاتر لە 100 رۆژ بایکۆت
پەروەردەی سلێمانی بۆ مامۆستاکانی: سێشەممە قوتابخانەکان بکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستاکانی سنوورەکەی دەکات پاش نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دەوام بکەن، ئەوەش پاش زیاتر لە 100 رۆژ بەردەوامی بایکۆت.
بە پێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، كە واژۆی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی یاداشتی ئەنجومەنی سەرتاسەریی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە شێوەیەكی ئەرێنی، كە پشتگیری لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین و سوپاسی لە خۆبردوویی مامۆستایان دەكەن.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پڕۆسەی خوێندن لە رۆژی سێشەممە 9.1.2024 دەستپێبكەنەوە، لەبەرئەوەی خوێندكاران چاوەڕوانی دڵسۆزیتانن بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت.