"پلەبەرزکردنەوەش دەستپێدەکات"

وەزارەتی پەروەردە: رەزامەندی دراوە بە گرێبەستکردنی وانەبێژان

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری پەروەردەی هەرێم نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە و دەڵێت، رەزامەندی هەیە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەستپێبکات.

بەگوێرەی نوسراوێک کە رێکەوتی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.1.2024ـی لەسەرە و لەلایەن ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە واژۆ کراوە، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی هەیە کە لەپاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەستپێبکات.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزاو ناحیەکانیشییەوە لە دەستپێکی دەوامی ئەمساڵەوە تا ئێستا زۆرێک لە قوتابخانەکان دەرگاکانیان بە داخراوی ماوەتەوە و مامۆستایانیش دەڵێن، کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەندە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانەوە.

لە هەرێمی کوردستان بە گشتی سەرو 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن کە داوای دامەزراندن دەکەن و مامۆستا دامەزراوەکانیش داوای پلە بەرزکردنەوە و موچەی زیاتر دەکەن.

+964صورة من منصة (شبكة):
وەزارەتی پەروەردە: ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن

وەزارەتی پەروەردە: ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن